جێگری سەرۆك وەزیران لە یەكەمین كۆنفرانسی نێودەوڵەتیی ”ژن لە ئاوێنەی كۆمەڵگە و مێژوودا” دەدوێت.
كۆنفرانسەكە بە هاوبەشیی زانكۆی سلێمانی و زانكۆی جیهان-سلێمانی ئەمرۆ لە هۆڵی كۆنگرێسی زانكۆی سلێمانی دەستیپێكرد.
بەشێكی كۆنفراسەكە تایبەت بوو بە گفتوگۆیەكی تایبەت لەگەڵ قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران، كە تیایدا پەیام و تێڕوانینەكانی خۆی لەسەر پرسەكانی ژنان خستەڕوو.