نێردەی دیپلۆماسیی ئەمریکا لە عێراق: هیوای باشترین بۆ عەلی زەیدی دەخوازین

نێردەی دیپلۆماسیی ئەمریکا لە عێراق، ڕایگەیاند، هیوای باشترین بۆ عەلی زەیدی دەخوازین و بۆ بونیادنانی داهاتوویەکی خۆشگوزەران پاڵپشتی لە خەڵکی عێراق دەکەین.

باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد ڕایگەیاند، نێردەی دیپلۆماسیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە عێراق هیوای باشترین بۆ سەرۆکوەزیرانی ڕاسپێردراو، عەلی زەیدی، دەخوازێت، لە میانەی کارکردنیدا بۆ پێکهێنانی حکومەتێک کە توانای بەدیهێنانی خواستەکانی سەرجەم هاوڵاتییانی عێراقی هەبێت بۆ داهاتوویەکی گەشتر و ئارامتر.

دەشڵێت، پاڵپشتی لە خەڵکی عێراق دەکەین لە ئاواتخواستنیان بۆ ئامانجە هاوبەشەکانی پاراستنی سەروەریی عێراق و چەسپاندنی ئاسایشێک کە خاڵییبێت لە تـ.ـیرۆر و هەروەها بونیادنانی داهاتوویەکی خۆشگوزەران کە ببێتە مایەی سوودی بەرجەستە بۆ هاوڵاتیانی ئەمریکی و عێراقی.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

توێژینەوەیەک: عێراق لەڕووی توڕەیی دانیشتووانەوە لە پلەی دووەمدایە لەسەر ئاستی جیهان

ماڵپەڕی (گالۆپ گڵۆباڵ ئیمۆشنز) بڵاویکردەوە، عێراق لە پلەی یەکەمی وڵاتانی عەرەبی و دووەمی جیهاندایە، لەڕووی توڕەیی دانیشتووانەوە بۆ…
زیاتر ببینە

فوئاد حسێن: عێراق پشتگیری لەو دەستپێشخەرییانە دەکات کە ئامانجیان بەدیهێنانی سەقامگیرییە لە ناوچەکەدا

وەزیری دەرەوەی عێراق، رایگەیاند، “عێراق پشتگیری لەو دەستپێشخەرییانە دەکات کە ئامانجیان بەدیهێنانی هاوسەنگی و سەقامگیرییە لە ناوچەکەدا”. لە…
Total
0
Share