بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەكێتی پاڵپشتی لە جێبەجێكردنی دەستوور دەكات

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و فایەق زێدان، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق لە بەغداد كۆبوونەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا نزار ئامێدی، ئەندامی مەكتەبی سیاسی و خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق ئامادەبوون، جەخت لە بەردەوامیی لێكتێگەیشتنی سەرجەم لایەنەكان كرایەوە بۆ پاراستنی سەقامگیری و پاراستنی ئامانجە باڵاكان.

هەر لە كۆبوونەوەكەدا پێویستی یەكخستنی هەوڵەكان بۆ پشتگیریكردن لە دەسەڵاتی دادوەری و سەربەخۆیی دادگاكان جەختی لەسەر كرایەوە، بەشێوەیەك دەستوور و یاساكان ببنە بنەمای چارەسەری كێشەكان.

بافڵ جەلال تاڵەبانی رایگەیاند، یەكێتی پاڵپشتی لە جێبەجێكردنی دەستوور دەكات و پاراستنیشی بە ئەركی تەواوی سەرجەم لایەنە سیاسییەكان دەزانێت، چونكە ئەوە فاكتەری سەقامگیریی سیاسییە بۆ تەواوی پێكهاتەكانی عێراق.

سەرۆك بافڵ پشتگیریی تەواوی خۆی بۆ دەسەڵاتی دادوەری دەربڕی و وتی، “بەڕێز فایەق زێدان بەردەوام بە تەواوی توانایەوە پارێزەری دەستوور و یاسا و دەسەڵاتەكان بووە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەحمەد ئەبولغەیت: هه‌رێمى كوردستان کاریگەری له‌سەر سه‌قامگيربوونی ناوچه‌كه‌ هەیە

ئەمینداریی گشتیی کۆمکاریی عەرەبی رایگەیاند، هه‌رێمى كوردستان کاریگەری له‌سەر سه‌قامگيربوونی ناوچه‌كه‌ هەیە و گرنگە پێشبکەوێت. ئەمڕۆ شەممە، ئەحمەد…
Total
0
Share