بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بەغداد چاویكەوت بە قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی بزوتنەوەی عەسائیب ئەهلی حەق.
لە دیدارەكەدا دوایین پێشهاتە سیاسی، ئابوری و ئەمنییەكان گفتوگۆیان لەبارەوەكرا و جەخت لە بەردەوامیی دیالۆگی نیشتمانیی نێوان لایەنەكان كرایەوە لەپێناو پاراستنی بەرژەوەندییە گشتییەكان و هاوبەشیی راستەقینە لە وڵاتدا.
لە درێژەی دیدارەكەدا جەخت لە كۆتاییهێنان بە ناكۆكییەكان و چارەسەری یاسایی و دەستووریی كێشەكان كرایەوە بە تایبەت لە نێوان هەرێمی كوردستان و بەغداد و گەیشتن بە رێككەوتنێكی یەكجارەكی كە زامنی پاراستنی مافی هەموولایەك بكات.