پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، “لەلایەن مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی حەسارەوە تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە لەلایەن سەرۆكایەتی دادگای كەركوك – گەرمیانەوە فەرمانی دەستگیركردنی هەبووە”.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ئاماژە بەوە دەکات، “دوای ئەوەی فەرمانێكی دەستگیركردن گەیشتە بەشی پۆلیسی سەیدسادق – بنكەی پۆلیسی حەسار، هێزەكانی پۆلیس لێكۆڵینەوە و بەدواداچوونەكانیان دەستپێكرد و سەرەنجام توانرا لەلایەن بنكەی پۆلیسی حەساری سەر بەبەشی پۆلیسی سەیدسادقەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت”.
ئەوەشی خستۆتەڕوو، “ئەو کەسە بەپێی ماددەكانی 443 و 444 لەیاسای سزادانی عێراقی داواکراو بوو، هاوکات ئێستا تۆمەتبار بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ئەو دوو ماددەیە راگیراوە و دوای تەواوكردنی رێكارەیاساییەكان رەوانەی شوێنی داواكراو دەكرێتەوە”.