ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم دۆخی کارەبا تاووتوێدەکات

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم کۆدەبێتەوە و پرسی دۆخی کارەبای نیشتمانی و چەند پرسێکی دیکە تاووتوێدەکات.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان بەسەرپەرشتی مەسرور بارزانی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیران کۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجام دەدات.
ئاماژەی بەوەشکرد، لە تەوەرەی یەکەمی کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی دوا پێشهاتی بەشە بودجە و مووچەی هەرێمی کوردستان لە میانەی دوا سەردانی شاندی دانوستانکاری هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا دەکرێت.

ئاشکراشیکرد، لە بڕگەی دووەمدا راپۆرتی جێگری سەرۆکوەزیران پشتبەست بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران تایبەت بە راسپاردنی جێگری سەرۆکوەزیران بۆ سەرپەرشتی کۆبوونەوەی لایەنە پەیوەندیدارەکان تایبەت بە پرسی زیادبوونی ژمارەی حاڵەتەکانی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خستەڕووی راسپاردە و چارەسەرەکان دەخرێتە روو و لە بڕگەی کۆتایشدا راپۆرتێک سەبارەت بە بارودۆخی کارەبا لە هەرێمی کوردستان دەخرێتەڕوو.

بابەتی پێشتر

ژمارەیەک پڕۆژەی خزمەتگوزاریی لە سنووری سلێمانی جێبەجێدەکرێن

بابەتی دواتر

سەرۆکی کۆریای باکوور لەکاتی پێشکەشکردنی وتارێکدا دەستیکرد بە گریان

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری كشتوكاڵی سلێمانی: بەروبوومی خانووە پلاستیكییەكان تەندروستە و هیچ مەترسییەكی نییە

بەڕێوەبەری كشتوكاڵی سلێمانی دڵنیایی دەداتە هاوڵاتییان كە ئەو بەروبوومە كشتوكاڵییانەی لە خانووە پلاستیكییەكاندا بەرهەمدەهێندرێن هیچ مەترسییەكی نییە و…
Total
0
Share