ژمارەیەک پڕۆژەی خزمەتگوزاریی لە سنووری سلێمانی جێبەجێدەکرێن

وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار رایدەگەیەنێت، “لە چەند فەرمانێكی وەزاریدا رەزامەندی نیشاندراوە لەسەر خەرجكردنی زیاتر لە 970 ملیۆن دینار بۆ جێبەجێكردنی چەند پڕۆژەیەكی خزمەتگوزاریی ئاو و گەشتیاری لە سنووری سلێمانیدا”.

لە راگەیەندراوێکدا وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان ئاماژە بەوە دەکات، “بەگوێرەی فەرمانە وەزارییەكانی وەزارەت لەسەر ڕێژەی 15٪ی داهاتی كەرتی گەشتیاری لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گەشتوگوزاری سلێمانی ڕەزامەندی درا لەسەر خەرجكردنی 214 ملیۆن و 143 هەزار دینار بۆ جێبەجێكردنی پڕۆژەی دروستكردنی سێتی توالێت و نۆژگە بۆ ناو پاركی هەواری شار”.

ئەوەشی خستۆتەڕوو، “لەسەر ڕێژەی 17٪ی داهاتی ئاو لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی ڕەزامەندی درا لەسەر خەرجكردنی 308 ملیۆن و 277 هەزار و 661 دینار بۆ جێبەجێكردنی پرۆژەی راكێشانی بۆریی دەكتایل بە مەبەستی چارەسەركردنی پیسبوونی ئاو لە شەقامی بۆتان-54 لەگەڵ بەهێزكردنی تۆڕی ئاوی گەڕەكی شارەوانی-407 بە بڕی 341 ملیۆن و 180 هەزار و 310 دینار”.

ئەو وەزارەتە ئەوەشی ئاشکراکردووە، “لەسەر ڕێژەی 17٪ی داهاتی ئاو لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی سلێمانی کە دەکاتە 107 ملیۆن دینار و 310 هەزار و 630 دینار، پرۆژەی راكێشانی بۆری لە شەقامی ئاشتی و چەند كۆڵانێكی دیكە لەو گەڕەکە جێبەجێدەکرێت”.

بابەتی پێشتر

لە فلیپین پاسێک لەسەر شاخ کەوتە خوارەوە و 28 کەس بوونە قوربانی

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم دۆخی کارەبا تاووتوێدەکات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share