هۆشداری بە شۆفێران دەدرێت

هاتوچۆی سلێمانی هۆشداری بە شۆفێران دەدات.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی، ڕایگەیاند، پاڵپشت بە زانیارییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی – بەشی پێشبینی لە ئەمڕۆ هەینی، شەممە، یەکشەممە و دووشەممە گۆڕانکاری و ناجێگیرییەک لە دۆخی کەش و هەوادا دروستدەبێت،  شەپۆلەکە سەرتاسەرییە و سەرجەم پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، ئەو کاریگەرییە خۆی لە نمەباران، لەهەندێک شوێن لێزمەباران دەبینێتەوە و هەروەها خۆڵبارین دروستدەبێت و خێرایی با زیاد دەکات.

دەشڵێت، داوا لە شۆفێران دەکەین ئەم گۆڕانکارییانە لە دۆخی کەش و هەوا کاریگەری دەبێت بە ڕەوش و سیستمی هاتوچۆ و شێوازی شۆفێرێکردن، پێویستە بە ئاگا بن و خێراییەکانیان کەمبکەنەوە و نزیکی ئەو ناوچانە نەبنەوە کە ئەگەری بەرزبوونەوەی ئاو و لافاویان هەیە وەک سەرچاوەی ڕووبارەکان و چەمەکان و هەرشوێنێکی دیکە کە گومانی مەترسیی لێدەکرێت،

هاتوچۆی سلێمانی، ئەوەش دەڵێت، هەروەها پێویستە ڕەچاوی سەرجەم ڕێنماییەکانی هاتوچۆ بکەن بەتایبەت (پاراستنی ماوەی سەلامەتی، کەمکردنەوەی خێرایی، سەرقاڵ نەبوون و بەکارنەهێنانی مۆبایل لەکاتی شۆفێریدا).

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەنیدکای ڕۆژنامەنووسان ئاماری پێشێلکارییەکانی شەش مانگی ڕابردووی بڵاوکردەوە

سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان ئەمڕۆ دووشەممە، ئاماری پێشێلکارییەکانی بەرامبەر ڕۆژنامەنووسان و دەزگاکانی ڕاگەیاندن لە 1ی کانونی دووەمی ئەمساڵ تاوەکو…
زیاتر ببینە

داوای جێبەجێكردنی كارنامەی نێوان وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا و وەزارەتی پێشمەرگە دەكرێت

بەرپرسێكی كونسوڵخانەی ئەمریكا پێشوازی لە گەڕانەوەی وەزیری پێشمەرگە بۆ ئەركەكەی دەكات و خواستی جێبەجێكردنی ناوەرۆكی كارنامەی نێوان وەزارەتی…
Total
0
Share