هاوڵاتییەک بەتۆمەتی راگرتنی ئاژەڵی کێوی لەماڵەکەی خۆیدا دەستگیرکرا

لەقەزای دەربەندیخان هاوڵاتییەک دەستگیرکرا کە لە ماڵەکەی خۆیدا ئاژەڵی کێوی راگرتووە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پۆلیسی دارستان و ژینگەی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، دوای ئەوەی ئاگادار کرانەوە کە هاوڵاتییەك لە ماڵەکەی خۆیدا لە قەزای دەربەندیخان ئاژەڵی کێوی راگرتووە ، مەفرەزەیەكی بەشی پۆلیسی دارستانی دەربەندیخان بە فەرمانی دادوەر دەرچوون بۆ شوێنی دیاریکراو ، دوای گەڕان و پشکنینی ماڵەکە ئەو هاوڵاتییە دەسگیرکرا و دەست بەسەر ئاژەڵێکی کێوی ( سیخوڕ ) وکەلەسەری بزنە کێویەكدا گیرا.

باس لەوەش دەکات، پەڕاوی لێکۆڵینەوە رێکخراوە و بۆ وەرگرتنی رێکاری یاسایی رادەستی دادوەر کراوە.

 

بابەتی پێشتر

کەشناسیی هەرێم: باران بارین دەستپێدەکاتەوە

بابەتی دواتر

سەرۆک وەزیرانی عێراق جەخت لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی ئازاد دەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share