لە گوندی کەڵەکینی سەر بە قەزای خەلیفان ئاگر لە ماڵێک کەوتەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ ئاگادارکراینەوە بە بوونی رووداوێکی ئاگرکەوتنەوە لە گوندی کەڵەکین لە قەزای خەلیفان، راستەوخۆ تیمی ئاگرکوژێنەوەی بنکەی بەرگریی شارستانیی خەلیفان دەرچوو بۆ شوێنی رووداوەکە، پێش گەیشتنی تیمەکە، ئاگرەکە لەلایەن خاوەن ماڵەکەوە کۆنتڕۆڵ کرابوو.
باس لەوەش دەکات، بەپێی راپۆرتی تیمی ئاگرکوژێنەوە، ئاگرەکە جگە لە زیانی ماددی هیچ زیانێکی گیانی بەدواوە نەبوو.