کەشناسی: ڕەشەبا بەردەوامدەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە

کەشناسیی هەرێمی کوردستان کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەینێی پارێزگاکانی بڵاوکردەوە، بەپێی پێشبینییەکان ئەو ڕەشەبایەی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە لە سلێمانی و هەندێ ناوچەی دیکە بەردەوامدەبێت.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت، خێرایی با لە پارێزگای سلێمانی لەمڕۆدا زیاتر دەبێت، پلەکانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژانی پێشوو دەبێت.

هەروەها سبەینێ سێشەممە، کاریگەریی ڕەشەبا لە سلێمانی و کەرکوک بەردەوامدەبێت، لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرما 1 بۆ 2 پلەی سەدی.

هەروەها دەستەی کەشناسیی عێراق ڕایگەیاند، کە لە دوای نیوەڕۆی ڕۆژی پێنجشەممەوە خۆڵبارین لە هەرێمی کوردستان دەستپێدەکات و ڕۆژی هەینیش کاریگەرییەکەی بەردەوامدەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆن: بۆ دەنگدانی ئەمجارە گرفتی نەخوێندنەوەی پەنجەمۆر چارەسەرکراوە

بەرپرسێکی کۆمسیۆن رایگەیاند، ” بۆ دەنگدانی ئەمجارە گرفتی نەخوێندنەوەی پەنجەمۆر چارەسەرکراوە”. مەڕوان محەمەد، بەڕێوەبەری ئۆفیسی هەولێری کۆمسیۆنی باڵای…
زیاتر ببینە

ئاگر لە گۆڕەپانی تانکەرەکانی دەروازەی پەروێزخان کەوتەوە و شۆفێرێک گیانیلەدەستدا

ئاگر لە گۆڕەپانی تانکەرەکانی دەروازەی نێودەوڵەتیی پەروێزخان کەوتەوە و شۆفێرێک گیانیلەدەستدا. ئیبراهیم محەمەد، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی گەرمیان بە…
Total
0
Share