سودانی پەرۆشی بۆ باشكردنی گوزەرانی مووچەخۆرانی هەرێم دووپاتدەكاتەوە

لە نوێترین پەیامیدا سەرۆك وەزیرانی عێراق پەرۆشیی خۆی بۆ باشكردنی ژیان و گوزەرانی مووچەخۆرانی هەرێم دەردەبرێت.

محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاند، حكومەت سوورە لەسەر باشكردنی دۆخ و گوزەرانی هاوڵاتیان لە هەرێمی كوردستان و، رێكخستنی دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەر و خانەنشینان، هاوشێوەی ئەودوای مووچەخۆری پارێزگاكانی دیكە.

لەگەڵ ئەوەشدا جەختیكردەوە لەسەر پابەندبوون بەو رێككەوتنانەی لەوبارەیەوە ئەنجامدراون، وەك ئەوەی لە راگەیەندراوی نوسینگەكەیدا هاتووە.

ئەو پەیامەی سودانی لەمیانەی كۆبوونەوەیدا بوو لەگەڵ شاندێكی یەكگرتووی ئیسلامی كە ئەمڕۆ لە بەغداد بەڕێوەچوو.

سەرۆك وەزیران پابەندیی حكومەتیشی دووپاتكردەوە بۆ پێشكەشكردنی پاڵپشتیی تەواو بۆ كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، بەمەستی سەرخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان كە بڕیارە لە مانگی شوباتی داهاتوودا بەڕێوەبچێت.

بابەتی پێشتر

وەزارەتی کارەبا لەبارەی کارەبای پریپەیدەوە هاوڵاتییان ئاگاداردەکاتەوە

بابەتی دواتر

هاتوچۆی هەولێر لەبارەی مۆڵەتی نێودەوڵەتییەوە شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێنەری مەسیحییەكان: هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردن بەم شێوەیە دەخەینە ئەستۆی بارزانی و مالیكی

پەرلەمانتارە مەسیحییەكان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەبارەی هەمواركردنەوەی یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان و دابەشكردنی كورسییەكانیان بەبێ رەزامەندیی خۆیان…
Total
0
Share