هاتوچۆی هەولێر لەبارەی مۆڵەتی نێودەوڵەتییەوە شۆفێران ئاگاداردەکاتەوە

هاتوچۆی هەولێر، داوا لەو کەسانە دەکات کە مامەڵەی دەرهێنان یان نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتییان کردووە، بچن مۆڵەتەکەیان وەربگرنەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەولێر لە راگەیاندراوێکدا دەڵێت، ئاگاداری ئەو هاوڵاتی و شوفێرانە دەکەینەوە کە لە ماوەی رابردوو مامەڵەی دەرهێنان یان نوێکردنەوەی مۆڵەتی شوفێری نێودەوڵەتییان کردووە ، سەردانی هۆبەی مۆڵەتی شوفێری نێودەوڵەتی بکەن بۆ وەرگرتنەوەی مۆڵەتەکانیان.

بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژە بەوەش دەکات، “زۆرێک لەو کەسانە ماوەیەکی زۆرە مۆڵەتەکانیان تەواو بوە و نەهاتون بۆ وەرگرتنەوەی”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سۆران حەمەڕەش: چ سەردەمێکە کە خەڵکانێک شاشایەکی گەورەیان دەخرێتە بەردەست و رێیان پێ دەدرێت لەوێوە سوکایەتی بە کوڵەباڵی پیرۆز بکەن

سۆران حەمەڕەش، نوسەر و مێژوونووس بابەتێکی بڵاوکردووەتەوە و تیایدا ئاماژەی بەوەکردووە، یەکێک لە کۆڵەکە پتەوەکانی فەرهەنگی کوردی، هەورامانە،…
Total
0
Share