ئاگادارییەك بۆ ئەو مووچەخۆرانەی مووچەی مانگی ئازاریان وەرنەگرتووە

بەڕێوەبەری خانەنشینیی شارستانی لە سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، ئەو مووچەخۆرانەی مووچەی مانگی ئازاریان وەرنەگرتووە مافیان نافەوتێت و لە داهاتی ناوخۆ مووچەیان بۆ دابیندەكرێـت.

ئاراس غەریب، بەڕێوەبەری خانەنشینیی شارستانی لە سلێمانی لەلێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕایگەیاند، ئەو خانەنشین و فەرمانبەرانەی مووچەی مانگی ئازاریان پێنەدراوە مافیان نافەوتێت و مووچەیان پێدەدرێت و لە داهاتی ناوخۆ ڕۆژانە مووچەیان بۆ دابیندەكرێت و ئەمڕۆ بەرێوەبەری گشتیی بانكی هەرێم ئەو زانیارییەی پشتڕاستكردووەتەوە.

بەڕێوەبەری خانەنشینیی شارستانی ئاماژەی بەوە كرد، بۆ مووچەی مانگی چوار پارە تەرخانكراوە و ئەو وەزارەتانەی بەپێی خشتە دیاریكراون ڕۆژانە مووچەیان پێدەدرێت و لەگەڵ ئەوانە جیاوازن كە مووچەی مانگی ئازاریان وەرنەگرتووە.

تائێستا بەشێكی وەزارەتەكان و خانەنشینان لە سلێمانی مووچەی مانگی ئازاریان وەرنەرگرتووە و ماوەی چەند ڕۆژێكە دەستكراوە بە دابەشكردنی مووچەی مانگی چوار.

بابەتی پێشتر

بەرشلۆنە بیر لە بۆندێکی گەورە دەکاتەوە، بەڵام..

بابەتی دواتر

بۆ گۆڕینی تابلۆی ئۆتۆمبێل چەندت پارە پێویستە؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share