وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ئاماژە بەوە دەکات پڕۆژەی چارەسەرکردنی زیانەکانی بەنداوی دەربەندیخان بەردەوامە.
لە بڵاوکراوەیەکدا وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، “پڕۆژەی چارەسەرکردنی زیانەکانی بەنداوی دەربەندیخان بۆ بوومەلەرزەکە بە گوژمەی دوو ملیار و 280 ملیۆن دینار بەردەوامە، هاوکات بودجەکەی لەلایەن حکومەتی هەرێم و وەزارەتی کشتوکاڵ دابینکراوە و لەلایەن بەرێوەبەرایەتیی گشتی بەنداو و کۆگاکانی ئاو سەرپەرشتی دەکرێت”.
دەشڵێت، “سەرەڕای هەبوونی قەیرانی دارایی 75٪ی کارەکانی تەواو بووە و پڕۆژەکە بەبەردەوامی لەلایەن کۆمپانیای جێبەجێکارەوە کاری لەسەر دەکرێت”.