سبه‌ینێ “وه‌رگه‌ڕانى زستانه‌” ڕووده‌دات ‏

كه‌شناسیی هەرێم دەڵێت، سبه‌ینێ ئێواره‌ “وەرگەڕانی زستانە” ڕووده‌دات، وەرزی زستان ‏لە نیوەگۆی باكووری زەوی، بە هەرێمی كوردستانیشەوە، دەستپێدەكات.‏

ئەژی چەتۆ حەسەن، بەرپرسی بەشی ڕاگەیاندن له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی كه‌شناسی و ‏بومه‌له‌رزه‌زانیى هه‌رێم له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ى به‌وه‌كردووه‌، سبەینێ سێشەممە، یەكەم ‏ڕۆژی وەرزی زستانە لە هەرێمی كوردستان و نیوەگۆی باكووری زەوی، بەپێی لێكدانەوە ‏فەلەكییەكان كاتژمێر 7:00ی ئێوارە بەكاتی هەولێر، دیاردەی وەرگەڕانی زستانە ‏‏(‏Winter‏ ‏Solstice‏) ڕوودەدات، واتە یەكەم ڕۆژی وەرزی زستان لە نیوەگۆی باكووری ‏هەسارەكەمان دەستپێدەكات”.‏

ئه‌ژى چه‌تۆ قسەی لەبارەی شەوی یەڵداش كردووە، كە درێژترین شەوی ساڵە، “ماوەكەی ‏دەگاتە 14 كاتژمێر و 7 خولەك، ماوەی ڕۆژیش كورتترین تۆمار دەكات، كە دەگاتە 9 ‏كاتژمێر و 53 خولەك، ماوەی وەرزی زستانیش بە گشتی 88 ڕۆژ و 23 كاتژمێر و 34 ‏خولەك دەبێت”.‏

كەشناسەكەی هەرێم ڕاشیگەیاندووە، لەگەڵ دەستپێكی زستان لە نیوەگۆی باكووری زەوی، ‏لە نیوەگۆی باشوور وەرزی زستان دەستپێدەكات.‏

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هادی ئەکرەم: کۆی مامەڵەکانی خانەنشینیی پێشمەرگە کە هاتوونەتە لای ئێمە تەواوبوون

بەڕێوەبەرى جێبەجێکار لە بەڕێوەبەرایەتیی خانەنشینیی پێشمەرگەی سلێمانى رایدەگەیەنێت، ئەو مامەڵانەی تایبەت بە خانەنشینیی پێشمەرگە نێردراونەتە بەڕێوەبەرایەتییەکە، سەرجەمیان تەواوبوون.…
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنانی سلێمانی: کارکردن لە پڕۆژەی نیشتەجێبوون راگیراوە

بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنانی سلێمانی، رایگەیاند، “کارکردن لە پرۆژەی نیشتەجێبوون راگیراوە”. ئامانج جەلال، بەڕێوەبەری گشتیی وەبەرهێنانی سلێمانی، رایگەیاند، بە…
زیاتر ببینە

وەزیری تەندروستی: نەختینە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی دەرمان لە سلێمانی دابیندەکرێت

وەزیری تەندروستیی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، وەزارەتی دارایی بەڵێنی دابینکردنی نەختینەی داوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی دەرمان لە سلێمانی. سەبارەت…
Total
0
Share