ڕێككەوتنێكی “گرنگ” دەربارەی ژەهراویبوون بە پلاستیك پەسەندكرا

ڕێككەوتنەكە هێڵە گشتییەكانی دیاریكردووە

ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان ڕەزامەندی لەسەر ڕێككەوتنێكی مێژوویی دا بۆ ئەنجامدانی یەكەم پەیماننامەی جیهانی دەربارەی ژەهراویبوون بەهۆی پلاستیكەوە، بە گرنگترین ڕێككەوتنی ژینگەیی لەدوای ڕێككەوتنی پاریسی ساڵی 2015 ناویدەبات.

وڵاتانی ئەندام بۆ زیاتر لە هەفتەیەك گفتوگۆكانیان لە نایرۆبی درێژەپێدا بەمەبەستی سازان لەسەر هێڵە گشتییەكانی ڕێككەوتنێك بۆ كەمكردنەوەی زیادبوونی ژەهراویبوون بە پلاستیك، ئەو گرفتە ژینگەییەی لە قوڵایی دەریاكانەوە تا لوتكەی چیاكانی گرتووەتەوە.

بەرپرسانی حكومی خۆشحاڵی خۆیان نیشاندا پاش پشتبەستن بە بڕیارێك بۆ بونیادنانی پەیماننامەیەكی پابەند و یاسایەك بۆ ڕێگری لە ژەهراویبوون بە پلاستیك، كە بڕیارە تا ساڵی 2024 تەواوبكرێت.

ئیسپین بارس ئیدی، سەرۆكی كۆمەڵەی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ ژینگە وتی، ئێمە ئەمڕۆ مێژوو دەنوسینەوە و پێویستە هەمووان شانازی بكەن.. ژەهراویبوون بە پلاستیك بووەتە پەتا.

وتیشی، “بە بڕیارەكەی ئەمڕۆ ئێمە بە فەرمی لەسەر ڕێگایەكی دروستین بۆ چارەسەری دۆخەكە”.

جگە لە هێڵە گشتییەكان هیچ بەشێكی دیكەی ڕێككەوتنەكە نەخراوەتەڕوو كە ئاژانسی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ ژینگە بە “گرنگترین ڕێككەوتنی ژینگەیی لەدوای ڕێككەوتنی پاریس” ناویدەبات، دواتر لیژنەیەكی حكومیی نێودەوڵەتی ڕادەسپێردرێت بۆ دانوستان دەربارەی ناوەرۆكی پەیماننامەكە كە كاریگەریی لەسەر كۆمپانیاكان و ئابوری لە سەرجەم ناوچەكانی جیهان دەبێت.

پەیماننامەكە كۆتوبەند بەسەر بەرهەمهێنان یان بەكارهێنان بەسەر ئەو كۆمپانیایانەی نەوت و ماددە كیمیاییەكاندا دەسەپێنێت كە پلاستیكی خاو بەرهەمدەهێنن، بەهەمان شێوە گەورە كۆمپانیاكانی شمەكی بەكاربراو كە هەزاران بەرهەمیان لەو ماددانەدا دەفرۆشن.

جگە لەوەی كاریگەریی لەسەر ئابوریی وڵاتە سەرەكییەكانی بەرهەمهێنی پلاستیك دەبێت، لەنێویاندا ویلایەتە یەكگرتووەكان، چین، هندستان، سعودیە و ژاپۆن.

بابەتی پێشتر

بانكى ناوه‌ندى مانگى ڕابردوو زیاتر له‌ 3.5 ملیار دۆلارى خستووه‌ته‌ بازاڕه‌وه‌

بابەتی دواتر

نرخی ئەمڕۆی دراوەكان لە بازاڕەكانی هەرێم

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share