بەپێى بڕیارێکى نوێى سەرۆکى ئەمریکا هاوڵاتییانى 12 وڵات رێگەى چوونە ناو ویلایەتە یەکگرتووەکانیان پێنادرێت.
بڕیارەکە دوێنێ چوارشەممە لەلایەن دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى ئەمریکاوە واژووکرا و کۆشکى سپى لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، هاوڵاتییانى هەریەک لە “ئەفغانستان، بۆرما، چاد، کۆمارى کۆنگۆ، گینیا، ئەریتریا، هایتى، ئێران، لیبیا، سۆماڵ، سۆدان و یەمەن” دەگرێتەوە.
سەرەڕاى حەوت وڵاتى دیکە، کە ترەمپ کۆتوبەندى لەسەر گەشتی هاوڵاتییەکانیان بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکان داناوە و، بەپێى راگەیەندراوەکەى کۆشکى سپى، ئەو سنووردارکردنە هاوڵاتییانى “بۆرۆندى، کوبا، لاوس، سیرالیۆن، تۆجۆ، تورکمانستان و ڤەنزوێلا” دەگرێتەوە.
بڕیارەکە لە 9ى ئەم مانگەوە دەچێتە بوارى جێبەجێکردنەوە.
پێشتریش ترەمپ پێدانى ڤیزاى بە خوێندکارانى بیانى لە زانکۆى هارڤارد قەدەغەکرد.