عیزەت سابیر وەك بریكاری هەمیشەیی وەزارەتی نەوت دەستبەكاردەبێت

عیزەت سابر

بریكاری وەزارەتی نەوت رایدەگەیەنێت، بڕیاری بە هەمیشەیی بوونی لە پۆستەكەیدا دەرچووە.

عیزەت سابیر، بریكاری وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، لە كۆبوونەوەی رۆژی 28ی تشرینی دووەمی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقدا بڕیاردراوە، ئەو و 11 بەرپرسی دیكە لە حكومەتی ناوەند ئەركەكانیان لە وەكالەتەوە بكرێتە هەمیشەیی (رەسەن).

دوای دەرچوونی بڕیارەكە، ئەنجومەنی وەزیران رەوانەی ئەنجومەنی نوێنەرانی دەكات بەمەبەستی دەنگدان لەسەری.

ئەوەش لەكاتێكدایە بەپێی نوسراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابوریی عێراق كە واژووی تەیف سامی-ی وەزیری دارایی لەسەرە و بە ژمارە (7086) لە 30ی تشرینی دووەم دەرچووە، بڕیاردرا بە هەڵوەشاندنەوەی ئەو دەسەڵاتەی دراوەتە (مەسعود حەیدەر رۆستەم) بریكاری وەزارەتی دارایی.

هەر بەپێی نوسراوەكە سەرجەم دەسەڵاتەكان گەڕێندراونەتەوە بۆ خودی وەزیر، تا ئەو كاتەی بڕیار لەسەر ئەرك و كارەكانی بریكاری وەزارەت دەدرێت.

مەسعود حەیدەر لەسەر پشكی پارتی ئەو پۆستەی لە وەزارەتی دارایی عێراق پێدراوە.

بابەتی پێشتر

کرێکارێک لەکاتی کارکردندا گیانیلەدەستدا

بابەتی دواتر

لەبارەی لێسەندنەوەی دەسەڵاتەکانیەوە مەسعود حەیدەر روونکردنەوە دەدات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share