بە وێنە.. چەند شوێنێك بەهۆی سەرپێچیی ڕێنماییەكانەوە سزادران

بەهۆی پابەندنەبوونیان بە ڕێنماییەكانی تەندروستی و خۆپارێزییەوە، چەندین فرۆشگە و سەمونخانەیەك بە داخستن و پێبژاردنی دارایی سزادران.

بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی چەمچەماڵ، لەگەڵ بڵاوكردنەوەی وێنەكاندا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە لە کاتی گەڕان و بەسەرکردنەوە بەردەوامەکانی چاودێریی تەندروستیی مەڵبەندی خۆپاراستنی تەندروستیی چەمچەماڵ و نوێنەی ئاسایشی ئابوری و قائیمقامیەت بۆ چەند شوێنێک لە ناوبازاڕی چەمچەماڵ، دەستگیراوە بەسەر بڕێكی زۆر شمەكی خراپ و خواردەمەنیی بەسەرچوودا.

بەپێی ڕاگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی چەمچەماڵ، خاوەنی ئەو فرۆشگە و كۆگایانە سزادراون و خاوەنی سەمونخانەیەکیش بەهۆی سەرپێچی و پاکڕانەگرتنی شوێنەکەی سزای دارایی بەسەردا سەپێندراوە.

بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی چەمچەماڵ ڕاشیگەیاند، چەند شوێنێکی تر لە سنووری قەزای چەمچەماڵ بەهۆی ئەوەی كارمەندەكانیان لە کاتی کارکردندا کڵاو و بەروانكەیان نەپۆشیوە سزادراون.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان: هەر لایەنێک دەست بە بانگەشەی هەڵبژاردن بکات سزادەدرێت

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رایگەیاند، وادەی دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردن دیارینەکراوە و هەر لایەنێکی بەشدار لە هەڵبژاردنەکان دەست بە…
زیاتر ببینە

ئومێد خۆشناو: بڕیاری دابەزینی نرخی بەنزین لە ئەمڕۆوە جێبەجێدەکرێت

پارێزگاری هەولێر، ڕایگەیاند، بڕیاری دابەزینی نرخی بەنزین لە ئەمڕۆوە دەستپێدەکات. ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، ڕایگەیاند، پاڵاوگەکان پابەندکراون کە…
Total
0
Share