چەكدارانی داعش لە گوندێكی سنووری مەخمور گەمارۆدراون

پاشماوەی چەكدارانی داعش هێرشیان بۆ سەر سوپای عێراق لە گوندێكی سنووری مەخمور ئەنجامدا و لەئێستاشدا گەمارۆدراون.

شەوی رابردوو و بەرەبەیانی ئەمڕۆ ژمارەیەك لە چەكدارانی داعش هێرشیان كردەسەر هێزێكی سوپای عێراق لە گوندی گۆپتەپە-ی سەر بە قەزای مەخمور.

بەپێی زانیارییەكان بەهۆی هێرشەكانەوە سەربازێك كوژراوە و پێنجی دیكە برینداربوون.

دوابەدوای هێرشەكانیش، سوپا و هێزە ئەمنییەكان گەمارۆی چەكدارەكانیان لە گوندەكەدا داوە.

قەزای مەخمور سەر بە پارێزگاری هەولێرە و دەكەوێتە 65كم لە رۆژئاوای شارەكە.

بابەتی پێشتر

كەسێك لە زاخۆ بە گوللـە كوژرا

بابەتی دواتر

کرێکارێک لەکاتی کارکردندا گیانیلەدەستدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شێروان شێروانی دەبوورێتەوە
زیندانییانی بادینان تووشی لاوازیی چاو و گورچیلە، خوێنبەربوون و ڤایرۆسی جگەر بوون

زیندانییانی بادینان لە دۆخی تەندروستیی دژواردان، بە وتەی سەرۆكی تیمی پارێزەرانیان بەشێكیان گورچیلەیان لاواز بووە، بەشێكیان چاویان و…
Total
0
Share