لە دەربەندیخان دوو کەس بەتۆمەتی بڕینەوەی دار دەستگیرکران

بەشی پۆلیسی دارستانی دەربەندیخان دوو کەسیان دەستگیرکرد کە لەسنووری گوندی زمناکۆ ژمارەیەک داربەڕووی گەورەیان بڕیبووەوە.

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی دارستان ئاشکرایکرد، لەسنووری گوندەکانی زمناکۆ و مۆردکە هەلمەتێکی دەستگیرکردنیان بۆ ئەو کەسانە ئەنجامداوە کە دار دەبڕنەوە، توانیویانە دوو کەس دەستگیربکەن بەهۆی بڕینەوەی ژمارەیەک داربەڕووی گەورە.

ئەو دوو کەسە ئێستا دەستبەسەرکراون و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە.

   

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان: حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی مووچە پەنا بۆ قەرزی ناوخۆیی دەبات

سەرچاوەیەک لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان ئاشکرایدەکات، حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پڕکردنەوەی کورتهێنانی مووچە، پەنا بۆ قەرزی ناوخۆیی…
Total
0
Share