وەزیری سامانە سروشتییەكان: راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم 7 ملیار دۆلار زیانی بە عێراق گەیاندووە

وەزیری سامانە سروشتییەكانی هەرێم رایدەگەیەنێت، راگرتنی هەناردەی نەوتی هەرێم 7 ملیار دۆلار زیانی بە عێراق گەیاندووە و دەشڵێت، “ئەگەر گرێبەستەكانی نەوت لەگەڵ كۆمپانیاكان هەمواربكرێنەوە، دەبێت بە رەزامەندی لەگەڵ كۆمپانیاكانی نەوتدا بێت”.

كەمال محەمەد وەزیری سامانە سروشتییەكانی هەرێم رایگەیاند، راگرتنی هەناردەكردنی نەوتی هەرێمی كوردستان حەوت ملیار دۆلار زیانی بە عێراق گەیاندووە و داواكەی عێراق لە دادگای ناوبژیوانانی پاریس رەفتارێكی ناتەندروست و ناعەقڵانی بوو و وتیشی، “هیچ كێشەمان نییە لە رێگای سۆمۆوە نەوتی هەرێمی كوردستان بفرۆشرێت”.

راشیگەیاند، تێگەیشتنی باش هەیە و شاندی هەرێم و بەغداد لە گفتوگۆدان و هیوادارم بگەینە رێككەوتن و دەست بە هەناردەكردنەوەی نەوت بكەینەوە.

لەبارەی گرێبەستە نەوتییەكانی هەرێمەوە، وەزیری سامانە سروشتییەكان وتیشی، “گرێبەستەكانی هەرێمی كوردستان گرێبەستی دەستوورین و لە چوارچێوەی عێراقی فیدراڵی دایە و یاسای نەوت و غازی خۆی هەیە”.

بابەتی پێشتر

لەسەر بڕیار و راسپاردەی سەرۆك بافڵ جەلال تاڵەبانی رێكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگە بەردەوامە

بابەتی دواتر

بەهای دۆلار زیاتر دابەزی

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەكتەبی سیاسیی یەكێتی : پێشوازی لە دەستپێشخەريیەكان دەكەین كە لەبارەی دۆخی عێراقەوە خراونەتەڕوو

مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەبارەی دۆخی عێراقەوە ڕایدەگەیەنێت، بەنیگەرانییەكی قوڵەوە لەم ڕۆژانە چاودێریی ئەم بارودۆخەمان دەكرد كە…
Total
0
Share