پێشەوا هەورامانی: تا داهاتەکان لە دەست حکومەتی هەرێمدا بوون شایستەی سەرجەم فەرمانبەرانی خۆی خەرجکردووە

پێشەوا هەورامانی رایگەیاند، تا داهاتەکان لە دەست حکومەتی هەرێمی کوردستاندا بوون شایستەی سەرجەم فەرمانبەرانی خۆی خەرجکردووە، بەڵام دوای وشککردنی سەرچاوەکانی داهاتی هەرێم لەلایەن بەغداوە کێشە بۆ مووچەخۆران دروستکراوە.

پێشەوا هەورامانی وتەبێژی حکومەتی هەرێم لە وەڵامی ئەو پەیامەی عەممار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمە کە دوێنێ چوارشەممە بڵاویکردەوە رایگەیاند، سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتمانی پەیامێکی ئاڕاستەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کردووە و داوا دەکات حکومەتی هەرێمی کوردستان مووچەی مامۆستایان خەرجبکات، ئێمە بەتەواوی لەگەڵ ئەم پەیامەداین بەڵام جەنابیان ئاگادارە کە ئەوە حکومەتی هەرێم نییە مووچەکان نادات بەڵکو حکومەتی فیدراڵییە کە موچەی مامۆستایان و هەموو مووچەخۆرانی کوردستانی راگرتووە و بە شێوەیەکی زۆر نادادپەروەرانە ئامادەنییە مووچە و بەشە بودجەی هەرێم رەوانە بکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، داوا لە بەرێز سەید حەکیم دەکەین رووی لە بەغدا بێت و پاڵپشتی لە کۆتاییهێنان بەو نا دادپەروەرییە بکات، حکومەتی هەرێمی کوردستان تەواوی ئەرکەکانی سەرشانی خۆی جێبەجێکردووە و پابەندی رێککەوتنەکان بووە، بەڵام ئەمەمان لە لایەنی بەرانبەر بەدینەکردووە.

بابەتی پێشتر

ئەمڕۆ كۆنگرەی كۆپ 28 بۆ ئاووهەوا دەستپێدەكات

بابەتی دواتر

نرخی ئەمڕۆی نەوت لە بازاڕەكانی جیهاندا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

د. بڕیار رەشید: وەزیری تەندروستیی عێراق رەزامەندی لەسەر كۆمەڵێك پێداویستیی تووشبوانی تالاسیما دەربڕی

ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت، وەزیری تەندروستیی عێراق رەزامەندی لەسەر كۆمەڵێك پێداویستیی تووشبوانی تالاسیما دەربڕی   د. بڕیار…
Total
0
Share