كەشناسیی هەرێم: ئەگەری نمەباران لە چەند ناوچەیەك هەیە

بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی ئەمڕۆ و سبەی ئەگەری نمەباران لە هەندێك ناوچەی هەولێر و دهۆك هەیە و پلەی گەرمیش بەرزدەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمان بەگشتى نیمچە هەور دەبێت، ئەگەرى نمەبارانى کەم لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانى سنوورى پارێزگاكانى دهۆک و هەولێر هەیە.

دەشڵێت، پلەی گەرمی كەمێك بەرزدەبێتەوە بەراورد بە تۆماركراوەكانی دوێنێ.

سەبارەت بە كەشوهەوای سبەینێش بەپێی پێشبینییەكان، ئاسمان بەگشتى نیمچە هەور دەبێت، ئەگەرى نمەبارانى کەم لەسەر بەشێک لە ناوچە شاخاوییەکانى سنوورى پارێزگاكانى دهۆک و هەولێر هەیە.

ئاماژەشدەدات، پلەی گەرمی كەمێك بەرزدەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانى ئەمڕۆ.

بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیكراوی شار و ناوچەكانیش بەمجۆرە دەبن (هەولێر 17 پلە، سلێمانی 16، دهۆک 16، کەرکوک 18، هەڵەبجە 15، زاخۆ 16، ئۆمەران 7، سۆران 9 و گەرمیان 20 پلەى سیلیزى).

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەبارەی دەستپێکردنەوەی بارانبارین کەشناسیی هەرێم روونکردنەوە دەدات

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ و سبەینێ ئەگەری نمەباران هەیە. بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە،…
Total
0
Share