هێنری کیسنجەر گەورە دیپلۆماتکار و وەزیری دەرەوەی پێشووتری ئەمریکا لە تەمەنی 100 ساڵیدا کۆچی دواییکرد.
دامەزراوەی راوێژکاریی هێنری کیسنجەر بڵاویکردووەتەوە، ناوبراو رۆژی پێنجشەممە لە ماڵەکەی خۆیدا لەویلایەتی كۆنیتیكت کۆچی دواییکردووە.
هێنری کیسنجەر لە ساڵی 1923 لە ئەڵمانیا لەدایكبووە لەساڵی 1938 خێزانەکەی کۆچیان بۆ ئەمریکا کردووە، لەسەردەمی هەردوو سەرۆك ریچارد نیكسۆن و جیرالید فۆرد وەزیری دەرەوەی ئەمریكا بووە.
کیسنجەر تا دوایین رۆژەکانی تەمەنی لە کاری سیاسیی بەردەوام بووە و کاریگەریی لە کایەی سیاسیدا هەبووە.