کۆریای باشوور هەوڵدەدات بە یاسا خواردنی سەگ لە هاوڵاتییانی قەدەغەبکات

پەرلەمانتارێکی کۆریای باشوور ڕایگەیاند، حکومەتی وڵاتەکەی دەیەوێت داوای یاسایەکی تایبەت بکات سەبارەت بە کۆتاییهێنان بە خواردنی گۆشتی سەگ لەلایەن هاوڵاتییانەوە.

لەو بارەیەوە یو ئیوی دۆنگ، سەرۆکی داڕشتنی سیاسەت لە حکومەتی کۆریای باشوور، ئاماژەی بەوەکرد، “ئامانجی پڕۆژە یاسا پێشنیارکراوەکە قەدەغەکردنی بازرگانیکردنە بە گۆشتی سەگەوە و هەوڵدەدات لە ساڵی 2027ەوە دەستپێکردنی ئەم جۆرە کردەوانە سەرکوت بکات”.

ئەوەشی خستەڕوو، “کاتی ئەوە هاتووە کۆمەڵگاکەمان کۆتایی بە خواردنی گۆشتی سەگ بهێنێت، بە لەبەرچاوگرتنی زیادبوونی ژمارەی ئاژەڵە ماڵیەکان و زیادبوونی هۆشیاری”.

بەپێی ئامارەکانی حکومەتی کۆریای باشوور، نزیکەی هەزار و 150 کێڵگەی سەگ و 34 کۆمپانیای تایبەت بە قەسابخانە و 219 دابەشکەر و نزیکەی هەزار و 600 چێشتخانە هەیە کە ئەو خواردنانە دەفرۆشن کە لە گۆشتی سەگ دروستکراون.

ئەو بەرپرسەی حکومەتی کۆریای باشوور ئەوەشی ڕاگەیاندووە، جگە لەو پڕۆژە یاسایە، حکومەت بەنیازە پێداچوونەوە بە یاسای پیشەسازی ئاژەڵداریدا بکات و دڵنیابێت لەوەی سەگەکان وەک ئەو ئاژەڵانی گۆشتیان دەخورێن پۆلێن نەکرێن.

بابەتی پێشتر

قائیمقامیەتی دەربەندیخان هاتوچۆکردن بۆ سەرشاخی بەرانان قەدەغەدەکات

بابەتی دواتر

لە رووداوێکی هاتوچۆدا لە نزیک گوندی شاخۆلان 5 کەس بوونە قوربانی

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share