ئاستی ئاوی دیجلە و فورات زیاددەكات

وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكانی عێراق رایدەگەیەنێت، ئاستی ئاوی هەردوو رووباری دیجلە و فورات زیادیكردووە و پێشبینیدەكرێت هاوینی داهاتوو ئاستی ئاوی گلدراو بە بەراورد بە هاوینی رابردوو زۆر زیاتربێت.

عەون زیاب وەزیری سەرچاوە ئاوییەكانی عێراق رایگەیاند، بەهۆی ئەو شەپۆلی بارانبارینەی چەند رۆژی رابردوو ئاستی ئاوی هەردوو رووباری دیجلە و فورات بە شێوەیەكی بەرچاو بەرزبووەتەوە، بەشێوەك ئاستی ئاوەكە بۆ مەترونیوێك زیادیكردووە و هاوكات هەر بەهۆی بارانبارینەوە ئاستی ئاوی بەنداو و زۆنگاوەكانی عێراق زیادیانكردووە.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد، ماوەی چوار ساڵە عێراق بەهۆی كەمیی رێژەی دووچاری وشكەساڵی بووەتەوە و زیانی زۆری بە شسێكتەرە جیاجاكان گەیاندووە و رێژەی ئاوی گلدراو لە 55 ملیار مەتر سێجاوە بۆ حەوت ملیار مەتر سێجا لە وەرزی هاوینی رابدوو كەمیكردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

عێراق لە وڵاتانی عەرەبی یەکەم و لە جیهاندا 25ەمین وڵاتە لە بوونی ڕێڕەوی ئاوی ناوخۆیی  بۆ بەکارهێنان

دامەزراوەی GFPی جیهانیی لە ڕیزبەندییەکیدا کە لەمساڵد بڵاویکردووەتەوە ڕایگەیاند، عێراق لەسەر ئاستی جیهان 25ەمین وڵات و لەوڵاتانی عەرەبی…
زیاتر ببینە

میدیاکانی عێراق: لە سلێمانی “خێمەی کەرامەت” هەڵدراوە و لە هەولێریش خۆپیشاندەر سەرکوت دەکرێت

پێگەی (بەغداد ئەلیەوم) لە هەواڵێکیدا وێنەیەکی خێمەی مامۆستایان و فەرمانبەرانی مانگرتووی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، لە سلێمانی “خێمەی کەرامەت”…
Total
0
Share