مارین لۆپێن بە دزینی سامانی گشتیی ئەوروپا تۆمەتباردەکرێت

مارین لۆپێن کاندیدی ڕاستڕەوەکان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی فەرەنسا، لەلایەن کەسانی نزیک لە خۆیەوە تۆمەتباردەکرێت بە دزینی نزیکەی 600 هەزار یۆرۆ لە سامانی ئەوروپا لەکاتی ویلایەتی سەرۆکایەتییەکەی لە پەرلەمانی ئەوروپا.

تۆمەتەکە لەلایەن نوسینگەی ئەوروپای ڕووبەڕووبوونەوەی دزی و ساختەکاری بڵاوکراوەتەوە و ڕەوانەی دەسەڵاتی دادوەریی فەرەنسا کراوە.

نوسینگەی داواکاری گشتیی فەرەنسا بە ئاژانسی فرانس پرێسی ڕاگەیاندووە، لە 11ی مانگی ئازاردا ئەو ڕاپۆرتەیان بەدەستگەیشتووە و لێکۆڵینەوەیان لێکردووە.

ڕۆدۆڵف پۆسلۆ پارێزەری لۆپێن لەوبارەیەوە دەڵێت، ئەوە سەرسوڕهێنەرە لەم کاتەدا ڕاپۆرتێکی وا ئاشکرا دەکرێت، ئەوە بەکارهێنانە.

پارێزەرەکەی لۆپێن جەختدەکاتەوە، تائێستا لۆپێن لەلایەن هیچ دامەزراوەیەکی دادوەریی فەرەنساوە ئاگادارنەکراوەتەوە لە بوونی داوایەکی لەوشێوەیە، ڕەخنەی ئەوەشی گرت کە تائێستا هیچ کۆپییەکی ئەو ڕاپۆرتە بۆ هەریەکە لە لۆپێن و ئەو ڕەوانە نەکراوە.

بەپێی پارێزەرەکەی لێکۆڵینەوەی نوسینگەی ڕووبەڕووبوونەوەی دزی و ساختەکاری لە ساڵی 2016 کراوە و لە مانگی ئازاری 2021دا لێپرسینەوەی لوپێن ئەنجامدراوە.

بابەتی پێشتر

سبەینێ خۆڵبارینە

بابەتی دواتر

سەركردەیەكی هەدەپە: ئەوەی لە زیندانی پارتی بینیم لە زیندانی تورکیا نەمبینیوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share