مستەفا چاوڕەش: لەنێو ریزەكانی یەكێتی بەرپرسیارێتییەكی نوێ وەردەگرم

مستەفا چاوڕەش دوای وەرگرتنی قەڵغانی شكۆمەندی، لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ئەمڕۆ رێزلێنانێكی گەورەم بۆ رێكخرا كە سەرجەم فەرماندەكانی پێشمەرگە و كادیرانی یەكێتی ئامادەبوون و یەكەمجارە لە مێژووی یەكێتیدا رێزلێنانی لەو شێوەیە رێكبخرێت و سوپاسی سەرۆك بافڵ و سەرجەم ئامادەبووان دەكەم.

راشیگەیاند، رێزلێنانەكەی ئەمڕۆ، رێزلێنانە لە شەهیدانی یەكێتی، خەباتی یەكێتی و سەرۆك مام جەلال كە یەك رۆژ لە ریزەكانی یەكێتی دانەبڕاوم لە رۆژگارە سەختەكاندا بەردەوامبووم.

وتیشی، “لە قۆناغەكانی داهاتوودا لە نێو ریزەكانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا بەرپرسیارێتییەكی نوێ وەردەگرم”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لیژنە هاوبەشەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی: لە حەوت ساڵدا زیاتر لە دوو هەزار سەرپێچی تۆمارکراون

سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند، لیژنەكانیان بەردەوامن لە سەردانكردن و لە حەوت ساڵی رابردوودا 523 دەرمانخانە، نۆرینگە،…
Total
0
Share