سلێمانی.. گەنجێک گیانیلەدەستدا، کە پێش پێنج ڕۆژ بریندارکرابوو

بەیانی ئەمڕۆ، گەنجێک، کە پێش پێنج ڕۆژ بریندارکرابوو، لە نەخۆشخانە گیانیلەدەستدا.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە سلێمانی ڕایگەیاند، ئەو گەنجە بەر لە پێنج ڕۆژ لەلایەن چەند کەسێکەوە لە گەڕەکی ئازادیی شاری سلێمانی بریندارکرابوو.

ئەو گەنجە ناوی (م . م)ە و تەمەنی 22 ساڵە، ماڵیان لە گەڕەکی ئازادیی شاری سلێمانییە.

بەپێی ئەو زانیارییانەی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا کەوتووە، بەر لە پێنج ڕۆژ لەلایەن شەش کەسەوە لە باخێکی گەڕەکی ئازادی، دوای ئەوەی ئەشکەنجە دراوە، فیشەکێک نراوە بەسەریەوە.

ئەو گەنجە دوای ئەوەی گەیەنراوەتە نەخۆسخانە، لەماوەی پێنج ڕۆژی ڕابردوودا بێهۆشبووە و ئەمڕۆ گیانیلەدەستدا.

هەر لەسەر ئەو ڕووداوە، شەش کەس لەلایەن پۆلیسی سلێمانییەوە دەستگیرکراون.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان: وادەی تۆمارکردنی کاندید و لایەنە سیاسییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق وادەی تۆمارکردنی کاندید و لایەنە سیاسییەکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی درێژکردەوە. لە راگەیەندراوێکدا…
زیاتر ببینە

فراكسیۆنی یەكێتی: کەرکوک شایستەی خزمەتە، نەک لەبەر دار و پەردووی بارەگایەک بکرێتە زەمینەی ئاژاوە

فراكسیۆنی یەكێتی رایدەگەیەنێت، کەرکوک شایستەی خزمەتکردن و قووڵکردنەوەی گیانی پێکەوەژیانە نەک لەبەر دار و پەردووی بینای بارەگایەک شارەکە…
Total
0
Share