تۆڕی هاوپەیمانیی 19 لە ئامارێکدا رایگەیاند، لە مانگی رابردوودا 98 چالاکی و خۆپشاندان لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان بۆ پاڵپشتیی رۆژئاڤا ئەنجامدراوە.
ئاماژەی بەوەشدا، لە سلێمانی 47 چالاکی و خۆپشاندان و هەولێر 24 چالاکی و دهۆک 9 چالاکی و هەڵەبجە 5 چالاکی لێ ئەنجامدراوە.
بەگوێرەی ئامارەکەی هاوپەیمانیی 19، شاری سلێمانی زۆرترین چالاکی و خۆپشاندانی بۆ رۆژئاڤای کوردستان لە باشووری کوردستان ئەنجامداوە.