لە چاکسازیی ژنانی دهۆک زیندانیکراوێک گیانیلەدەستدا

لە چاکسازیی ژنانی دهۆک ژنە سزادراوێک بەهۆی تووشبوونی بە نەخۆشی شێرپەنجە گیانیلەدەستدا.

هێمن سلێمان وتەبێژی پۆلیسی دهۆک رایگەیاند، ئەمڕۆ لە چاکسازیی ژنانی دهۆک، سزادراوێکی تەمەن 43 ساڵ گیانیلەدەستدا، بەپێی راپۆرتی پزیشکی دادوەری، نەخۆشیی شێرپەنجە هۆکاری گیانلەدەستدانەکەی بووە.

ئاشکراشیکرد، ژنە سزادراوەکە بە زیندانی هەتاهەتایی سزادرابوو، ماوەیەک لەمەوبەر تووشی نەخۆشیی شێرپەنجە بووبوو، هەفتەی رابردووش چارەسەری کیمایی وەرگرتووە.

بابەتی پێشتر

قوباد تاڵەبانی: هەوڵی جدی هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشەی مووچە و بودجە

بابەتی دواتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی قەڵغانی شکۆمەندی بە مستەفا چاوڕەش دەبەخشێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share