داواكارییەكان لە بەغدادەوە بۆ چارەسەری بنەڕەتیی كێشەی مووچە لە هەرێم روو لە زیادبوونن

پەرلەمانتارێكی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا كۆتاییهێنان بە قەیرانی مووچە لە هەرێم و هەناردەی نەوت لەڕێی چارەسەری بنەڕەتییەوە بە پێویست ناودەبات.

حسێن عەلی مەردان، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لە هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا رایگەیاند، مامەڵەی ئێستا لەگەڵ قەیرانەكان هەنگاوە بەرەو چارەسەری كاتی لەجیاتی دۆزینەوەی چارەسەری بنەڕەتی لەنێوان بەغداد و هەولێر، ئەوەش باری سەرشانی هاوڵاتیانی لە هەرێم زیادكردووە.

مەردان لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا وتیشی، “دۆسیەی نەوت و غاز تائێستا مایەی مشتومڕی نێوان هەردوولایە، بەهەمان شێوە پرسی مووچەش” بەپێویستیشیزانی “چارەسەری كێشە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەردوو حكومەتی هەرێم و ناوەند بكرێت بەپێی دەستوور و یاسا، لەڕێەوە زامنی مووچە و بژێویی هاوڵاتیانی هەرێم بكرێت”.

بە وتەی ئەو “حكومەتی ناوەند ئامادەیی نیشانداوە بۆ چارەسەری كێشەكان لەگەڵ حكومەتی هەرێم بەپێی دەستوور لەڕێی گفتوگۆیەكی جددی لەنێوان هەردوولا”.

لێدوانی ئەو پەرلەمانتارە لەكاتێكدایە، شەوی رابردووش عەمار حەكیم، سەرۆكی رەوتی حیكمەی نیشتمانی لە پەیامێكدا لە تۆڕی (X) پشتیوانیی خۆی بۆ مامۆستایانی ناڕازی لە پارێزگای سلێمانی راگەیاند و وتی، “لە نزیکەوە چاودێریی خۆپیشاندانی مامۆستایانی ناڕازی لە پارێزگای سلێمانی دەکەین”.

داواشی لە حکومەتی ھەرێم دەکەم كرد داراییەکانیان بۆ خەرج بکات.

حەكیم داواشی لە حكومەتی ناوەند كرد ھەوڵەکانی بۆ پشتیوانی داواکارییەکانی مامۆستایانی ناڕازی بەردەوام بێت و، بەھاوبەشی لەگەڵ ھەرێم چاودێریی دابینکردنی ماف و شایستەکانیان بکات.

داواكارییەكان هاوكاتە لەگەڵ ئەو بایكۆت و خۆپیشاندانانەی مامۆستایان، وانەبێژ و فەرمانبەران لە سنووری پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و راپەڕین و ناوچەكانی دەوروبەر ماوەی زیاتر لە دوو مانگە بەردەوامن لەسەری.

كە دواهەمینیان هەوڵی یەكشەممەی رابردوو بۆ گواستنەوەی خۆپیشاندانەكان بۆ بەغداد و خۆپیشاندانی رۆژی دووشەممە بوو لە شار و ناوچە جیاجیاكان.

پێشتریش بڕیار رەشید، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لە فراكسیۆنی یەكێتی دووپاتیكردەوە كە چارەسەری كێشەی مووچەی فەرمانبەران و زامنكردنی رادەستكردنی بەو توێژە بەبێ دواكەوتن، پێویستە بە ئەنجومەنی نوێنەران بە هەمواركردنی هەندێك بڕگەی یاسای بودجە.

بابەتی پێشتر

دۆخی تەندروستیی میری کوەیت تێکچوو

بابەتی دواتر

سبەینێ هەڵبژاردنی ژووری بازرگانیی پارێزگاکانی هەرێم بەڕێوەدەچێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی کارەبا بۆ هاوبەشانی بازرگانی لە سلێمانی: قەرزەکانتان نەدەنەوە کارەباکەتان دەبڕین

وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان ئاگاداری هاوبەشانی کارەبای بازرگانی لە سلێمانی دەکاتەوە، داوادەکات قەرزەکانیان پاکتاو بکەن ئەگەرنا کارەباکەیان دەبڕدرێت.…
Total
0
Share