دۆخی تەندروستیی میری کوەیت تێکچوو

دۆخی تەندروستیی شێخ نەواف ئەحمەد جابر ئەلسەباح میری کوەیت تێکچوو و بەپەلە گەیەندرایە نەخۆشخانە.

ئاژانسی هەواڵی فەرمی کوەیت بڵاویکردەوە، بەیانی ئەمڕۆ دۆخی تەندروستیی شێخ نەواف ئەحمەد جابر ئەلسەباح تێكچووە و بەپەلە گەیەندراوەتە نەخۆشخانە.

ئاشکراشیکرد، پشکنین و چارەسەری پێویستی بۆ ئەنجامدراوە و لە ئێستادا دۆخی تەندروستی جێگیرە.

تا ئێستا میدیاکانی کوەیت هۆکاری تێکچوونی تەندروستیی میری وڵاتەکەیان ئاشکرانەکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرپرسێکی ئێران: بۆ پوچەڵکردنەوەی گەمارۆکان ڕێککەوتن لەگەڵ ڕوسیاش واژوو دەکەین

سەرۆکی لیژنەی ئاسایشی نەتەوەی لە پەرلەمانی ئێران ڕایدەگەیەنێت، وڵاتەکەی بە نیازە لەگەڵ ڕوسیاش ڕێککەوتن واژوو بکات بۆ هەڵوەشاندنەوەی…
Total
0
Share