عەسائیبی ئەهلی حەق دژایەتیی خۆی بۆ ڕێككەوتنێكی حكومەتی عێراق ڕاگەیاند

قەیس خەزعەلی

بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق لە عێراق ئاشكرایكردووە، ڕێككەوتنی حكومەت لەگەڵ كۆمپانیای دایۆی كۆری “تاوانێكی گەورەیە”.

قەیس خەزعەلی، ئەمنیداری گشتیی بزوتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق لە عیراق ئەمڕۆ پێنجشەممە 31ی كانونی یەكەم لە تویتێكیدا نوسیویەتی، “بۆ ئەو گەندەڵانەی كە گرێبەستی كۆمپانیای دایۆی كۆرییان سەرخست، ئەو ڕۆژە دێت كە ئابڕوتان بچێت و میلەت بتانناسێت و سزاتان بدات لەبەرامبەر ئەو تاوانە گەورەیەی ئەنجامتان دا دژبە داهاتوویان لەبەر بەرژەوەندیی تایبەتیی خۆتان”.

ئەو سەركردەی گروپە شیعەكە ئەوەشی خستوەتەڕوو، “لای خۆمانەوە بە هەموو هێزمانەوە كاردەكەین بۆ پوچەڵكردنەوەی ئەو تاوانە گەورەیەی دژبە عیراق كرا، هیوادارین خەڵكانی بەشەرەف لەگەڵمان بن و بێدەنگ نەبن”.

ئەوەش لەكاتێكدایە، وەزارەتی گواستنەوی عێراق دوێنێ چوارشەممە 30ی كانونی یەكەم ڕایگەیاند، لەگەڵ كۆمپانیای دایۆی كۆری ڕێككەوتوون بۆ دروستكردنی پرۆژەی بەندەری فاو، كە بەهای پرۆژەكە 2 ملیار و 600 ملیۆن دۆلارە.

بابەتی پێشتر

كەشناسی هەرێم كەشوهەوای ئەمشەو و ڕۆژانی داهاتوو ئاشكرادەكات

بابەتی دواتر

وەزارەتی نەوتی عێراق: بەرهەمی ڕۆژانەی گاز لە مانگی ڕابردوودا زیاتر لە دوو ملیار پێ سێجا بووە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share