لە ریزبەندی بەهێزترین سوپاکانی جیهان عێراق چەند پلەیەک پاشەکشەی کرد

سوپای عێراق

لە ریزبەندی بەهێزترین سوپاکانی جیهان عێراق لە پلەی 34 پاشەکشەی کرد و هاتە پلەی 45 ی جیهان.

بەپێی ئەو ریزبەندییەی پێگەی گڵۆباڵ فایر پاوەر بۆ بەهێزترین سوپاکانی جیهان کردوویەتی، لە ساڵی 2023 دا ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا پلەی یەکەمی گرتووە لەدوای ئەویش رووسیا لە پلەی دووەمدایە و هەریەکە لە چین و هند و ژاپۆن پلەکانی سێیەم تا پێنجەمیان گرتووە.

هەر بەپێی ریزبەندییەکە، فەرەنسا و بەریتانیا و پاکستان پلەکانی شەشەم بۆ هەشتەمیان گرتووە.

هەر بە پێی ریزبەندییەکە، لە ناو دەوڵەتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، تورکیا پلەی یەکەمی بەهێزترین سوپای گرتووە و میسر پلەی دووەم و ئێران پلەی سێیەمیان گرتووە.

وەک لە ریزبەندییەکەدا هاتووە، عێراق لە پلەی 45 ەمینی بەهێزترین سوپاکاندایە، لە کاتێکدا لە ساڵی رابردوودا لە پلەی 34 دا بووە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share