لە وێستگەیەکی شەمەندەفەری شاری نیودەلهی، 30 کەس بوونە قوربانی.
ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، لە ویستگەیەکی شەمەندەفەری شاری نیودەلهی لە هیندستان، بەهۆی رووداوێکەوە 18 کەس گیانیان لەدەستدا و 12ـی دیکەش برینداربوون، کە بەشێکی زۆری قوربانییەکان ژن و منداڵن.
ئاماژە بەوەدراوە، رووداوەکە بەهۆی دروستبوونی پاڵەپەستۆ و قەرەباڵغی ئامادەبووانەوە روویداوە و بووەتە هۆی گیانلەدەستدان و برینداربوونی ئەو ژمارە خەڵکە.
بەپێی ئامارەکان، شاری نیودەلهی، دووەم قەرەباڵغترین شاری جیهانە و دانیشتوانەکەی نزیکەی 35 ملیۆن کەس دەبێت، هەربۆیە ساڵانە بەهۆی قەرەباڵغی و چڕی ژمارەی دانیشتوانەوە چەندین رووداوی هاوشێوە لە شارەکەدا روودەدات.