داوای جێبەجێكردنی كارنامەی نێوان وەزارەتی بەرگریی ئەمریكا و وەزارەتی پێشمەرگە دەكرێت

بەرپرسێكی كونسوڵخانەی ئەمریكا پێشوازی لە گەڕانەوەی وەزیری پێشمەرگە بۆ ئەركەكەی دەكات و خواستی جێبەجێكردنی ناوەرۆكی كارنامەی نێوان وەزارەتی بەرگریی وڵاتەكەی و وەزارەتی پێشمەرگە دەخاتەڕوو.

ئەمڕۆ شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە پێشوازیکرد لە جەنەڕاڵ مەکێنزی، بەرپرسی تیمی راوێژکارانی باڵای سەربازیی هاوپەیمانان و کۆڵۆنێل مایکڵ گاجیرۆ، بەرپرسی ئۆفیسی هەماهەنگیی ئاسایشی کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەرێم.

وەزیری پێشمەرگە ستایشی هەوڵەکانی هاوپەیمانان و ئەمریکای کرد لە بەرامبەر پاڵپشتی و پشتیوانیەکانیان بۆ وەزارەتی پێشمەرگە لەپێناو سەرخستنی پڕۆسەی چاکسازی و ڕێکخستنەوە و یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە لە چوارچێوەی وەزارەتی پێشمەرگەدا و رایگەیاند، هیواخوازم پەیوەندییەکانمان بەرەو باشتر هەنگاو بنێت، دۆخی ئێستای ناوچەکە پێویستی بە کاری پێکەوەیی هەیە، بۆ رووبەڕووبوونەوەی پێشهات و مەترسییەکان.

لای خۆیەوە جەنەڕاڵ مەکێنزی هیوایخواست قۆناغێکی نوێی کارکردنی هاوبەشی دوورمەودا لە وەزارەتی پێشمەرگە بێتە ئاراوە، کە هەمووان پێکەوە بتوانن پڕۆسەی چاکسازی زیاتر پەرەپێبدەن.

لای خۆیەوە کۆڵۆنێل گاجیرۆ، بەرپرسی ئۆفیسی هەماهەنگیی ئاسایش لە کونسوڵخانەی ئەمریکا لە هەولێر دڵخۆشی واشنتۆنی لە گەڕانەوەی وەزیری پێشمەرگە بۆ ئەرکەکەی راگەیاند و وتی، “ئومێد دەخوازین وەزارەتی پێشمەرگە هەنگاوی گەورە و گرنگ بنێت لە پڕۆسەی چاکسازی و جێبەجێکردنی ناوەڕۆکی (کارنامەی لێکتێگەیشتن)ی نێوان وەزارەتی بەرگری ئەمریکا و وەزارەتی پێشمەرگە”، وەك ئەوەی لە راگەیەندراوی كۆبوونەوەكەدا هاتووە.

بابەتی پێشتر

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

سبەی مووچەی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەكرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تونێلی دەربەندیخان دادەخرێت

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، لە سبەینێ دووشەممەوە تونێلی دەربەندیخان لەکاتژمێر 8:00 ی ئێوارەوە تا 7:00 ی بەیانی و…
Total
0
Share