پارێزگاری بانکی ناوەندیی عێراق رەتیکردەوە یەدەگی دیناری عێراقی کەمبووبێتەوە و ئاشکرایکرد، دۆخی ئابووری وڵات لە ئاستێکی باشدایە.
عەلی عەلاق پارێزگاریی بانکی ناوەندی رایگەیاند، قەبارەی نەختینەیی دراو دەگاتە زیاتر لە (100 ترلیۆن) دینار و رێژەی 70%ی ئەم پارەیە سوڕاوە، بەهیچ جۆرێک یەدەگی دینار کەمی نەکردووە.
ئاشکراشیکرد، لە ئێستادا جیهان بەرەو ئاڵوگۆڕی دیجیتاڵی
دەڕوات كە بە شۆڕشی چوارەمی جیهان ئەژماردەكرێت، هێشتنەوەو كۆكردنەوەی پارەی كاش تەنیا مەترسی لەگەڵ خۆی دەهێنێت.
سەبارەت بە دواکەوتنی بەشێک لە پرۆژەکانی وەبەرهێنان لە بەغداد و بەشێک لە شارەکانی دیکە عەلی عەلاق باسیلەوەکرد، بەتایبەت لەلایەن سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە لێکۆڵینەوەی لێدەکرێت و هۆکارەکانی ئاشکرادەکرێن، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا ژمارەیەکی زۆر لە کۆمپانیا جیهانییەکان کار بۆ ئەوە دەکەن بێنە عێراق و لێرە وەبەرهێنان بکەن.