سەرۆکی دەستەی دادوەری لە عێراق رایگەیاند، تاوانی سپیکردنەوەی پارە یەکێکە لەو تاوانانەی هەڕەشە لە ئاسایشی هەر وڵاتێک دەکات، بەڵام عێراق سەرکەوتوبووە لە دەستبەسەرداگرتنی ئەو پارانەدا.
فایەق زیدان سەرۆکی دەستەی دادوەری لە عێراق رایگەیاند، تاوانی سپیکردنەوەی پارە یەکێکە لەو تاوانانەی مەترسی جدیی دەخاتە سەر لایەنی ئابووری و کۆمەڵایەتی و ئاسایشی هەر وڵاتێک و تەنانەت جیهانیش، رێوشوێنەکانی لێکۆڵینەوە لەو پرسە بە جۆرێک لە عێراق دەستیانپێکردووە لە رابردوودا وێنەی نەبووە.
ئاشکراشیکرد، عێراق سەرکەوتووبووە لە دەستبەسەرداگرتن و گەڕاندنەوەی ئەو پارانەی کە لە تاوانی سپیکردنەوەی پارەدا بەدەستهاتوون، ئەمەش مانای ئەوەیە پابەندین بەو پێوەرە جیهانیانەی بۆ بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە گیراونەتە بەر.