وەزیری پێشمەرگە دەستی بە کار کردەوە

وەزیری پێشمەرگەی هەرێم رایگەیاند، بە هەستکردن بە هەستیاریی دۆخەکە لە ئەمڕۆوە دەستبەکار دەبمەوە.

وەزیری پێشمەرگەی هەرێم لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لە ساڵی 1976 دەستم بە خزمەت بە ریزی پێشمەرگەی کوردستان کردووە و بەشداریمان لە بەرەوپێشچوونی هێزی پێشمەرگەدا کردووە، لەدوای راپەڕینیش لە هەر پێگەیەکدا بووبم لە خزمەتی پێشمەرگە و کەسوکاری شەهیدان و سەرجەم هاوڵاتییاندا بووم و لە وەزارەتی پێشمەرگەش بە هەمان بڕواوە کارم کردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەموو دەزانن لەگەڵ دەستبەکاربوونم وەک وەزیری پێشمەرگە هەموو کارمان بۆ رێکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە و چاکسازی بووە، بۆ ئەنجامدانی ئەمەش وەک تیمێکی یەکگرتوو توانیومانە چەندین پرۆژەی گرنگ و ستراتیژی بگەیەنینە ئەنجام، دەتوانم بە شانازییەوە رایبگەیەنم، توانیمان روویەکی جوان پیشان جیهان بە هاوپەیمانی نێودەوڵەتییشەوە بدەین.

باسیلەوەشکرد،لەماوەی رابردوودا بەهۆکارێکی ناخۆش وەزارەتی پێشمەرگە بە دۆخێکی خراپدا رۆیشت، ئەمەش لە کاتێکدایە کە مەترسی جدی لە ئارادان، ئەمەش مایەی نیگەرانی من و دڵسۆزانی وەزارەتی پێشمەرگەبوون و داواکاربوون ئەو دۆخە نەخوازراوە بە زوویی کۆتایی پێبهێنرێت، بۆیە پێتان رادەگەیەنم بە هەستکردن بە هەستیاری دۆخەکە و دڵسۆزی وەزارەتی پێشمەرگە و هاوڵاتییانی هەرێم ئەمڕۆ کارەکانمان دەستپێدەکەینەوە.

 

بابەتی پێشتر

نرخی کارەبای مۆلیدەی سیتییەکان دیاریکرا

بابەتی دواتر

قوباد تاڵەبانی: ئەفسەران و پلە باڵاکانی وەزارەتی پێشمەرگە دەبێت وەک یەک تیم کاربکەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share