نرخی کارەبای مۆلیدەی سیتییەکان دیاریکرا

لیژنەی باڵای دیاریکردنی نرخی کارەباى سیتییەکان نرخی کیلۆواتی کارەبای موەلیدەی بۆ مانگی تشرينى دووەم دیاریکرد، کە بریتییە لە (273) دینار بۆ هەر کیلۆواتێک.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ لیژنەی باڵای دیاریکردنی نرخی کارەباى سیتییەکان کۆبوونەوەیەکی سازکرد و تیایدا نرخی کیلۆواتی کارەبای موەلیدەی بۆ مانگی تشرينى دووەم دیاریکرد، بەپێی نرخی گازوایل لە بازاڕ و ئەو توێژینەوەیەی بۆ خەرجی موەلیدەی ستییەکان ئامادەکراوە نرخی کیلۆوات ئاوەڕێک کارەباى موەلیدەى ستییەکان بۆ ئەم مانگە بریتیە لە (273) دینار.

ئاشکراشیکرد، پێویستە سەرجەم سیتیيەکانی سنووری پارێزگای سلێمانی پابەندبن بەنرخەکەوە، بەپێچەوانەوە ئەگەر زیاتر لەو نرخە وەربگرن رووبەڕووی رێکاری یاسایی دەکرێنەوە و سزادەدرێن.

بابەتی پێشتر

عومەر محەمەد: یەکێک لە بژاردەکان کەمکردنەوەی پڕۆگرامی خوێندنە

بابەتی دواتر

وەزیری پێشمەرگە دەستی بە کار کردەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەندیکای کارمەندانی تەندروستیی: پێویستە چاکسازی لە وەزارەتی تەندروستیدا بکرێت

سەندیکای کارمەندانی تەندروستیی کۆنگرەیەکی رۆژنامەنووسییان سازکرد و رایانگەیاند، پێویستە چاوخشاندنەوەیەک بە وەزارەتی تەندروستیدا بکرێت و دەشڵێن، “داوامان کردووە،…
Total
0
Share