بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی گەرمیان ئاگاداری ئەو کەسانە دەکاتەوە کە غازی شلی LPG بەکاردەهێنن ناویان تۆماربکەن.
بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی گەرمیان بڵاویکردەوە، ئاگادارى هەموو دانيشتوانى قەزاى كەلار و دەوروبەری و كارگە و هۆتێل و رێسۆرانت و چێشتخانه وچايخانه و شوێنە گشتییەکانی دیکە دەکەینەوە ئەوانەى سیستمی غازى شلى (LPG) بەستووەبەکاری دەهێنن، داواتان لى دەكەين لەماوەى يەك مانگدا سەردانى بەشي هونەری بەڕێوبەرايەتیمان بکەن بەمەبەستى تۆماركردنى ناويان، بە پێچەوانەوە خۆيان بەرپرسيار دەبن.
لە دوای کارەساتەکەی ساڵی رابردووی گەڕەکی کازیوەی شاری سلێمانی رێوشوێنەکانی مامەڵەکردن لەگەڵ کارکردن بە غازی LPG لە هەرێم چڕکراونەتەوە، بە مەبەستی رێگریکردن لە دووبارەبوونەوەی ئەو جۆرە رووداوانە.