چین ڤیزا لەسەر شەش وڵات هەڵدەگرێت

لەسەرەتای مانگی داهاتو تا مانگی تشرینی دووەمی ساڵی داهاتوو چین سیاسەتی چوونە ژوورەوەی بێ ڤیزا بۆ هاوڵاتییانی شەش وڵات تاقیدەکاتەوە.

حکومەتی چین ڕایگەیاند، لە 1ی کانوونی دووەم تا 30ی تشرینی دووەمی 2024، سیاسەتی چوونە ژوورەوەی بێ ڤیزا بۆ هاوڵاتیانی فەڕەنسا، ئەڵمانیا، ئیتاڵیا، هۆڵەندا، ئیسپانیا و مالیزیا تاقیدەکاتەوە.

ماو نینگ، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی چین، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە پەکینی پایتەختی چین رایگەیاند، چوونە ژوورەوەی بێ ڤیزا بۆ چین بۆ ئەو هاوڵاتیانەی ئەو وڵاتانە بەردەست دەبێت کە پاسپۆرتی ئاسایییان هەیە و بەمەبەستی کار، سەردانی کەسوکار و هاوڕێکانیان، یان بۆ کاتبەسەربردن بۆ ماوەی 15 رۆژ  گەشت بۆ ئەو وڵاتە دەکەن.

ئاماژەی بەوەشکردووە، “ئەم رێوشوێنە ئامانجی ئاسانکارییە بۆ ئاڵوگۆڕی کارمەندان لە نێوان چین و وڵاتانی دەرەوە، هەروەها بۆ بەرزکردنەوەی کوالێتی خزمەتگوزارییەکان”.

 

 

بابەتی پێشتر

پڕۆژەیەکی کارەبا لە دەربەندیخان جێبەجێدەکرێت

بابەتی دواتر

لە رووداوێکی هاتوچۆدا دوو کەس برینداربوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share