وێنە.. سەرەی بەنزین لە بەریتانیا

نیگەرانی لە کەمبوونەوەی بەنزین، خەڵکی بەشێک لە شارەکانی بەریتانیای بەرەو بەنزینخانەکان برد و ئەوەش قەرەباڵخی و سەرەی بەنزینی دروستکرد.

گرانت شاپس، وەزیری گواستنە و گەیاندنی حکومەتی بەریتانیا لەسەر ئەو پرسە ڕایگەیاندووە، “کەمی بەنزین لە بەریتانیا بوونی نییە و تەنها دەنگۆ و هەواڵی ناڕاست، خەڵکی نیگەران کردووە و ڕوویان لە بەنزینخانەکان کردووە”.

لەگەل قسەکانی وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی بەریتانیادا بەشێک لە بەنزینخانەکان بەتایبەت ئەوانەی سەربە کۆمپانیای بی پیین چەند کاتژمێرێک بەنزینخانەکانیان دادەخەن، بەهۆی نەمانی بەنزینەوە.

بە وتەی وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی بەریتانیا، “نزیکەی 50 کۆگای سوتەمەنی و شەش پاڵاوگەی گەورە سەرقاڵی کارەکانی خۆیانن و هیچ ڕووداوێک لەکارەکانیاندا ڕووینەداوە”.

بەشێک لە بەنزینخانەکان، بەهۆی نیگەرانی خەڵکی و پڕکردنی تەنکی ئۆتۆمبیلەکانیان  بەنزین نەماوە.

وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی بەریتانیا، “ئەنجومەنی گواستنەوە”ی بە بڵاوکردنەوەی هەواڵی نەبوونی بەنزین تۆمەتبار کردووە و ئەنجومەنەکەش دەڵێت، “هۆکارەکە بێ بەرنامەی حکومەتە”.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تووشبوون زیاتر دەكات.. تەندروستیی جیهانی لەبارەی ئۆمیكرۆنەوە هۆشداریی دا

ڕێكخراوی تەندروستیی جیهانی، بە فەرمی، هۆشداری لەبارەی گۆڕاوی ئۆمیكرۆن دەدات بەوەی بەهۆی تایبەتمەندییەكانیەوە ئاستی تووشبوون بە كۆرۆنا بەرزدەكاتەوە،…
Total
0
Share