فەڵەستین و ئیسرائیل ئاگربەستیان قبوڵكرد

فەڵەستین و ئیسرائیل پێشنیازەكەی میسریان بۆ ڕاگەیاندنی ئاگربەست قبوڵكرد، بەڵام كاتی جێبەجێكردنی ئاگربەستەكە دواخرا و هەردوولاش بۆردومان یەكتریان دەستپێكردووەتەوە.

ئەو ئاگربەستەی بڕیاربوو كاتژمێر 8ی ئەمشەو لەنێوان فەڵەستین و ئیسرائیل ڕابگەیەنرێت دواخرا و گروپە چەكدارییەكانی فەڵەستینیش بۆردومانی ئیسرائیلیان دەستپێكردەوە

دوای ئەوەی میسر پێشنیازیكرد ئاگربەست لەنێوان فەڵەستین و ئیسرائیل لە ئێوارەی ئەمڕۆوە ڕابگەیەنرێت تا دواتر هەردوولا دەگەنە ڕێككەوتن، بەڵام كاتی جێبەجێكردنی ئاگربەستەكە دواخرا بۆ درەنگانی ئەمشەو.

ئاماژە بەوەشكراوە، گروپە چەكدارەكانی فەڵەستین بۆردومانی ئیسرائیل دەكەن و ئەو ئاگربەستەی كە بڕیاربوو لەنێوان فەڵەستین و ئیسرائیل ڕابگەیەنرێت دواخرا و گرژییەكانی نێوانیان بەردەوامە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرپرسێکی باڵای ئێران بۆ رۆیتەرز: نەهێشتنی تەواوەتیی پیتاندنی یۆرانیۆم رەتدەکەینەوە

بەرپرسێکی باڵای ئێران رایگەیاندووە، وڵاتەکەی نەهێشتنی تەواوەتیی پیتاندنی یۆرانیۆم رەتدەکاتەوە، بەتایبەتی بۆ ئێستا کە لەژێر هێرشی ئیسرائیلدایە. ئەو…
زیاتر ببینە

ملیۆنێک منداڵی ئەفغانی لەبەردەم مەترسی لەبرسامردندان

ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان ئاشکرایدەکات، بەهۆی خراپیی خۆراکەوە نزیکەی یەک ملیۆن منداڵ لە ئەفغانستان مەترسیی مردنیان لەسەرە، نیوەی دانیشتووانەکەشی…
Total
0
Share