ئارتێتا داوای ئیسکۆ دەکات و یانەیەکی ئیسپانی هاتووەتە ناو هاوکێشەکەوە

ئیسکۆ لەلایەن یانەکانی ئارسیناڵ و ئیشبیلیەوە داواکراوە

ئەستێرەی ناوداری یانەی ڕیاڵ مەدرید، ئیسکۆ ئالارکۆن بووەتە سەنتەری داواکاری یانە گەورەکانی ئینگلتەرا و ئیسپانیا و گواستنەوەی بۆ یانەیەکی تر وەک ئەگەرێک ئاماژەی بۆ دەکرێت.

ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی ئاشکرایکردووە، سەرچاوەیەک لەناوخۆی یانەی ئارسیناڵ ڕەتینەکردووەتەوە کە یانەکەیان خواستی لەسەر ئیسکۆیە، بەڵام دوای چەند کاتژمێرێک بوونی دیێگۆ کۆستای لە لیستی یاریزانە داواکراوەکاندا ڕەتکردووەتەوە، ئەوەش واتای ئەوە دەگەیەنێت کە یانە زەبەلاحەکەی شاری لەندەن چاوی بڕیوەتە تواناکانی ئیسکۆ و دەیانەوێت بیگوێزنەوە بۆ ڕیزەکانیان.

بەپێی زانیارییەکانی ئاس، مایکڵ ئارتێتا خواستی لەسەر گواستنەوەی یاریزانە ئەندەلوسیەکەی ڕیاڵ مەدرید نیشانداوە، لە بەرانبەردا یاریزانەکە حەزی بە بەردەوامبوونە لە خولی ئیسپانیا و بەتایبەت شارەکانی هەرێمی ئەندەلوس، ئەمەش دەرگای بۆ چەند بژاردەیەکی دیکە کردووەتەوە.

بەهۆی قەیرانە داراییەکانەوە ئارسیناڵ لەهەوڵدایە یاریزانی ناوبراو بە شێوەی خواستن تاوەکو کۆتایی وەرز دابین بکات، ئەم پێشنیازە لەلایەن مەدریدیەکانەوە ڕەتدەکرێتەوە و ڕەنگە گوێبیستی ئەو ئۆفەرەبن کە لە یانەی ئیشبیلیەوە پێیان گەیشتووە.

یانەی ئیشبیلیە بە بڕی 20 ملیۆن یورۆ ڕەزامەندی بەرانبەر واژووکردنی بۆندەکە نیشانداوە، بەڵام بەهۆی ئەوەی ئارسیناڵ دانوستاندنەکانی بە کراوەیی بەجێهێشتووە و تاوەکو ئێستا بڕیاری کۆتاییان نەداوە، ڕەنگە هەوڵەکان بەردەوامییان ببێت.

بابەتی پێشتر

پەرلەمانی کوردستان کۆتایی بە خولی پاییزەی هێنا

بابەتی دواتر

چاڤی و کرۆیف دەگەڕێنێتەوە.. ئەگەر ڤیکتۆر فۆنت ببێتە سەرۆکی بەرشلۆنە چی دەکات؟

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share