بەرشلۆنە دواین گرێبەستی بۆ كڕینی لیڤا ڕەوانەی بایرن كرد

بەرشلۆنە دواین گرێبەستی خۆی پێشكەشی یانەی بایرن میونشن كرد بۆ ئەوەی دەستبەرداری لیڤاندۆڤسكی ببێت.

ڕۆژنامەكانی كەتەلۆنیا جەختیان لەوە كردەوە كە ئیدارەی بەرشلۆنە گرێبەستێكی ناردووە بۆ بایرن كە ئەمجارە پێیان ڕەتنەكریتەوە.

گریبەستەكە 40 ملیۆن یۆرۆی كاش و 10 ملیۆن یۆرۆ گۆڕانكارییە.

لیڤاندۆڤسكی تەمەن 34 ساڵ چەند جارێك بە ئیدارەی بایرنی وتووە كە چیتر یارییان بۆ ناكات.

ڕۆژنامەی سپۆرت پێیوایە ئەمجارە ئیدارەی بایرن میونشن ڕازی دەبێت دەستبەرداری لیڤا ببێت.

لیڤاندۆڤسكیش تا ئێستا جگە لە یانەی بەرشلۆنە، وەڵامی هیچ گرێبەستێكی تری نەداوەتەوە.

بابەتی پێشتر

لە سلێمانی بەردەوامە <br> لە هەولێر و دهۆك دابەشكردنی بەنزینی 800 دیناری ڕاگیراوە

بابەتی دواتر

لە سلێمانی سەدان نەخۆشی دیكەی سكچوون و ڕشانەوە هێڵدرانەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share