وەزارەتی رۆشنبیری هەرێم بڵاویکردەوە، سەرجەم ئەو دەزگا و خانانەی بڵاوكردنەوە و كتێبفرۆشی، كە ئێستا لە پێشانگەی کتێب بەشدارن و خاوەن ستاندن لە پێشانگاكە، لە هەرێمی كوردستان مۆڵەت پێدراون و خاوەنی نووسینگەی دەزگای رۆشنبیری، یان خانەی چاپ و بڵاوكردنەوە، یاخود دوكانی كتێبفرۆشین.
وەزارەتی رۆشنبیری هەرێم بڵاویکردەوە، وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان لە رێگای بەشی یاسای وەزارەت بۆ ماوەی 45 رۆژ لە رۆژنامەكانی “كوردستانی نوێ” و ڕۆژنامەی “هەولێر” ئاگاداری بڵاوكردەوە، بە لە بەرچاوگرتنی سەرجەم رێكارە یاساییەكان بۆ سەرجەم دەزگا رۆشنبیرییەکان و خانەكانی چاپ و بڵاوكردنەوە، داواكراوه هەر لایەنێك دەتوانێت هاوكاری وەزارەت بكات بۆ كردنەوەی پێشانگای كتێب لە سلێمانی با بێت و فۆرمی تەندەر وەربگرێت، هیچ دەزگایەك نەهاتووە، تەنیا ئەم دەزگایە نەبێت “دهزگای چاپ و پهخشی ئهتڵهس”، كە ئێستا پێشانگاكەی كردووهتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، هیچ دەزگا و خانە و كتێبفرۆشێك ئیسلامی، یان عهلمانی ئەوەی خۆی خواستی هەبووبێت بەشداربێت لە پێشانگهكەدا ڕێی لێ نەگیراوە لە بەشداربوون، ئەوانەی گلەیی دەکەن، با پێشانگه پڕبكەن لە کتێبی فكر، فەلسەفە، زانست و بەرهەمەكانیان، بزانن هیچ ڕێگرییەك هەیە؟، ئەگەر قسە و گلەیی لەسەر زۆری كتێبی ئایینیە، کتێبی ئاینی یاساغ نییە.